گیان لەدەستدان هەیە

لە رێی خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆی قورس روویدا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێی خورماتوو تکریت رووداوێکی قورسی هاتوچۆ روویدا، دوو کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش بە برینداری برانە نەخۆشخانە.

رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ روویدا، کرۆلایەک و کیایەکی بارهەڵگر بەخێرایی خۆیان بەیەکدا داوەو ئەمە قەوماوە.

عەقید (رائید یاسر) وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو بۆ 964 وتی، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە روویداوە، کیاکە رووەو خورماتوو چووە و کرۆلاکەش بە پێچەوانەوە، وتیشی ”دووان لە سەرنشینی کرۆلاکە گیانیان لەدەستداوەو ئەوانەی کیا بارهەڵگرەکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ