یاریزانانی کورد لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر مێزی عێراق. وێنە:964+
پلەی یەکەم و دووەمیان دەستەبەر کرد
یانە کوردییەکان لە تێنسی عێراق ئاستی بەرزیان تۆمار کرد
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەرمێزی عێراق، هەریەکە لە یانەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئاشتی، ئەنجامی شایستەیان بەدەستهێنا.
لە رۆژانی 26 بۆ 28ـی ئەم مانگە و بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی تێنسی سەرمێزی عێراق، لە هۆڵی یانەی سەناعە لە شاری بەغدا، کۆتایی هات بە پاڵەوانیەتی ئاستی تەمەنە جیاوازەکانی یانەکانی عێراق.
هەردە رەئوف سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی وت، یەکێک لە باشترین چالاکییە وەرزشیەکانی فیدراسیۆنەکەیان ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بوو، کە پاڵەوانیەتی ئەمساڵیان بەباشترین ئاستی منداڵەکانەوە بەرێوەچوو.
لای خۆیەوە شاخەوان جەمال راهێنەری یانەی ئاشتی شاری سلێمانی لە بەغداوە بە 964ـی وت، پاڵەوانیەتی ئەمساڵ یەکێک بووە لە باشترین پاڵەوانتیەکان و هەموو یانە بەشداربووەکان ئاستی بەرزیان پیشاندا و ململانێیەکان بەهێزبوون.
شەوی رابردوو کۆتایی هات بە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە و ئەنجامی کۆتایش بەو شێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی یانەکانی تەمەن خوار 11 ساڵ
یانەی هەولێر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
یانەی سلێمانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
یانەی زیقار پلەی سێهەمی بەدەستهێنالەسەر ئاستی یانەکانی تەمەن خوار 13 ساڵ
یانەی ئاشتی پلەی یەکەمی دەستەبەرکرد
یانەی ناسریە پلەی دووەمی دەستەبەرکرد
یانەی هەولێر پلەی سێهەمی دەستەبەرکردلەسەر ئاستی یانەکانی تەمەن خوار 15 ساڵ
یانەی هەولێر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
یانەی ئاشتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
یانەی سلێمانی پلەی سێهەمی بەدەستهێنالەسەر ئاستی یانەکانی تەمەن خوار 17 ساڵ
یانەی دهۆک پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد
یانەی سەناعە پلەی دووەمی مسۆگەرکرد
یانەی ئاشتی پلەی سێهەمی مسۆگەرکرد.