رەنگە بەرزتر بێتەوە

نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نرخی نه‌وت له‌ بۆڕسه‌ی نه‌وتی جیهانیدا به‌ رێژه‌ی نزیكه‌ی 3% به‌رزبووه‌ه‌، وه‌به‌رهێنه‌رانیش ترسیان هه‌یه‌ ململانێیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 2.25 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 90.18 دۆلار، كه‌ رێژه‌ی 2.6% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

هه‌روه‌ها نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكی 2.14 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 85.35 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ریژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ 2.6% بوو.

ئه‌مه‌ش به‌رزترین جیاوازییه‌ له‌ نێوان نه‌وتی برێنت و تێكساس له‌ رووی نرخه‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی ته‌مووزی رابردووه‌وه‌.

قه‌یران و شه‌ڕه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو له‌ زیادبوونن، له‌ هه‌مان كاتدا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاندووه‌، جیهان دووچاری کەمی دابینکردنی نەوت دەبێتەوە، بۆیه‌ پێشبینیی ده‌كرێت نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه‌.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوت لە ناوچە ...

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات