لەکاتی پشکنین نەخۆش دەتوانێت گوێ لە مۆسیقا بگرێت
پێشکەوتوترین ئامێرەی رەنینی موگناتیسی لەزاخۆ دانرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پزیشکێکی زاخۆ دەڵێت، ئەو ئامێرە رەنینە موگناتیسیەی بۆ پشکنین لە زاخۆ هەیە، لەسەر ئاستی عێراق هاوشێوەی نییە.
تەنانەت کاتێک پشکنین بۆ نەخۆش دەکرێت، لەبەر بەرزی دەنگی ئامێرەکە نەخۆش دەتوانێت لەرێگەی ئامێرەکەوە گوێ بگرێت لە مۆسیقا یان قورئان و هەر بابەتێک خۆی ئارەزووی بکات.