هۆکار چییە؟

وەزارەتی کارەبا: بۆماوەی دوو رۆژ کارەبا کەمدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بۆ ماوەی دوو رۆژ، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.2023، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

“لە ماوەی پرۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت”، وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت.

راشیگەیاند، هەوڵ دەدەن لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.

بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات

بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات