تەقە کراوە
ئه‌مریكا خه‌ڵتانی خوێن كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له ئه‌مریكا كه‌سێك ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كرد و له ئه‌نجامدا به لای كه‌م 22 كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌س بریندار بوون.
تۆڕی كه‌ناڵی NBC بڵاویكرده‌وه، كه‌سێك له شاری لویستن له ویلایه‌تی مه‌ین به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه و له ئه‌نجامدا 22 كه‌س كوژراون و 50 تا 60 كه‌سیش بریندار بوون.
پۆلیسی ویلایه‌تی مه‌ین شه‌وی رابردوو (ئه‌م به‌یانییه به كاتی كوردستان) هه‌واڵه‌كه‌یان له تۆڕی ئێكس راگه‌یاند، داوایان له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش كرد له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه‌سه‌كه كراس قۆڵ‌درێژ و پانتۆڵێكی جینزی له‌به‌ره و سمێڵی هه‌یه، له سێ شوێنی جیاجیا “هۆڵی وه‌رزشی بۆلینگ، چێشتخانه‌یه‌ك و كۆگای كه‌لوپه‌لی سوپه‌ر ماركێتێك ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه.
چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه ده‌گوترێت هی كاتی رووداوه‌كه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانی سەرۆکی شارەوانی ئەندرۆسکۆگین، ته‌قه‌كه‌ره‌كه هێشتا ئازادە
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی هه‌واڵ باس له ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، كه مهشقپێكراوێكی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه و باری ته‌ندروستی باش نییه و پێشتر له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
زاواکەی کەرکوک و تەقەکەرەکان دەستگیر کران
بەرپرسێک لە واشنتۆن به NBC وتووه، “سەرۆکی ئه‌مریكا جۆ بایدن لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە وەرگرتنی زانیاریی نوێ”.
لویستن بەشێکە لە ناوچەی ئەندرۆسکۆگین و نزیکەی 56 کیلۆمەتر لە باکووری شاری پۆرتلاندەوە دوورە، کە گەورەترین شاری ویلایه‌تی مەینە.