کەرکوک - بەغدا
سێ ئەندامی یەک خێزان بریندار بوون
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە نزیک چێشتخانەی دەوحە لە سنوری قەزای دوزخورماتوو روویدا و سێ ئهندامی یهك خێزان بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ روویدا و محەمەد جاسم شایەتحاڵێکی نزیک لە رووداوەکە، بە 964ی وت، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیكاب کە لە کەرکوکەوە بە ئاراستەی بەغدا رۆیشتووە لە نزیک چێشتخانەی دەوحە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەست دا و بووه هۆی وەرگەڕانی و تێیدا سێ سەرنشین بریندار بوون.
وتیشی، بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن، کە پێک دێن لە دایک باوک و کچێکی تەمەن 20 ساڵان، سەرجەمیان لەلایەن هاوڵایانی نزیک رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کران، بهڵام باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیر بوو.
فەرمان نەشئەت بەڕێوهبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ی وت، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوەکە، کە كچێكی تەمەن 20 ساڵانە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەیان، کە سەری بەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە لە کاتی وەرگەڕانیدا و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.
وتیشی، “به پێی زانیارییهكانی ئێمه دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینهكانیانەوە بە مەبەستی چارەسەر دەستبەجێ رهوانهی نەخۆشخانەی کەرکوک كراون”.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا