دیمه‌نێكی پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سێی هه‌ولێر. وێنه: KRG
تێچووى ساڵانه‌ى 500 ملیار دیناره
لە هه‌رێمى كوردستان رۆژانه سێ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراى كرد كه رۆژانه سێ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوى خواردنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و ساڵانه‌ش بڕی 500 ملیار دینارى بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
توانای به‌رهه‌مهێنانی پرۆژه و بیره‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، له وه‌رزێك بۆ وه‌رزێكی دیكه ده‌گۆڕێت، ئه‌و ئاوه‌ی به‌رهه‌مدێت له بیره‌كان و پرۆژه‌كان و كانییه‌كان هه‌ر هه‌مووی دوای پشكنین و دڵنیابوو‌نه‌وه، بۆ ئاوی خواردنه‌وه به‌كاردێت.
ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم ، ده‌ڵێت “پرسی پاككردنه‌وه‌ی ئاو پرسێكی فیزیایی و كیمیاییه، زیاتر له 10 پشكنینی كیمیایی و چوار پشكنینی فیزیایی و سێ پشكنینی بایۆلۆجی بۆ ده‌كرێت، تێچوی ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ هه‌مو هه‌رێمی كوردستان ساڵانه 500 ملیار دیناره”.
لایخۆشییه‌وه، هیوا عه‌بدولره‌زاق سه‌رپه‌رشتیاری ئاوی ئیفرازی سێ ده‌ڵێت به پێنج قۆناغ ئاو له پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی سێ پاكده‌كرێته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی زێی گه‌وره‌یه، ئینجا بۆ هاوڵاتیان ده‌نێردرێت”.
سه‌رپه‌رشتیاری ئاوی ئیفرازی سێ دڵنیایی ده‌دات كه پرۆژه‌كه‌یان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و پاككردنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌شی به‌پێی ستانداردی جیهانییه.
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكراونه‌ته‌وه.