سعودیە داوای دەکات

ئایا مۆدریچ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەڵوێستی لوکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی تیپەکەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە رۆیشتنی لە ریزەکانی لە ماوەی داهاتوودا.
له‌ ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی زۆر هه‌بوو لوکا مۆدریچ پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی خولی سعودیەوە ده‌كات، بەڵام یاریزانەکە ئەوەی رەتکردەوە و جەختی له‌ بەردەوامبوونی لەگەڵ مه‌درید کردەوە.

بە گوێرەی ئەوەی خۆزێ ئەنخێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ریال مەدرید لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی ئەلریازییەی سعودی قسه‌ی كردووه‌، مۆدریچ هیچ نیازێکی نییه‌ لە ماوەی گواستنەوەی زستانه‌دا “مانگی یەکی داهاتوو” بڕوات و پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی بڵاوکرایەوە لە رۆژانی رابردوودا.

ئەنخێل لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت: هیچ دانوستانێکی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی خولی سعودیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مۆدریچ نییە لە ماوەی مانگی یەکی داهاتوودا، هەروەها هیچ بیرۆکەیەکمان نییە سەبارەت بە رۆیشتنی یاریزانه‌كه‌ لە تیپەکەدا.
مۆدریچ ئه‌م وه‌رزه‌ تا ئێستا لە 9 یاریدا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەشداریی كردووه‌ لە سەرجەم پاڵەوانیه‌تییەکاندا کرد، بەڵام هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نه‌كردووه‌.
مۆدریچ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ تا هاوینی 2024 نوێكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ مانگی یەکی داهاتوو مافی ئەوەی دەبێت، گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکی دیكه‌ بکات، بەبێ ئەوەی بۆ ئیدارەی یانه‌ی ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه‌.

لوكا مۆدریچ ده‌چێته‌ لای پزیشكی موعجیزه‌

لوكا مۆدریچ ده‌چێته‌ لای پزیشكی موعجیزه‌