هەواڵی زیاتر ببینە

مانگایەک رواندزی شپرزە کرد و خانەقین خەمی چاوی نەما

964+

ژووری هەواڵ

مانگایەک خەڵکێکی زۆری لە رواندز شپرزە کرد، چونکە لە چیاکانی ئەو دەورەبەرە دەنگێکی گەورەی دروست کرد، خەڵک چی روویداوە، تا دواتر لێی حاڵی بوون.
دەنگەکە دەنگی تەقینەوە بووەو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چیای هەندرێن بیستراوەو خەڵکی رواندز هەستیان پێکردووە.
ئەحمەد قادر قایمقامی رواندز بە 964ـی وت، “دەنگەکە زۆر گەورە بووە، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت مین بە مانگایەکدا تەقیوەتەوە، وتیشی پێشتریش حاڵەتی لەم شێوەیە هەبووە و بە ئاژەڵی کێویدا تەقیوەتەوە.

هەواڵەکەی ئەمڕۆی خانەقین سەیرە، 64 ساڵی رەبەقە لە خانەقین نەخۆشخانەی گشتی هەیە، کەچی ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار نەشتەرگەری چاو لەو شارە کرا، ئەو نەشتەرگەرییەش بوو بە نسیبی دوو کەس و سەرکەوتووش بوو.
دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە مێژووی قەزای خانەقین نەشتەرگەری چاو ئەنجامدرا، ئەوەش دوای ئەوە دێت هۆڵی تاقیگەی نموونەیی و ژمارەیەک پرۆژەی تری تەندروستی دروستکراون.

دارتوویەکی پەنجا ساڵ قنج و قیت لەسەر رێی دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی وەستابوو، ئەمڕۆ دارەکە هەڵکەندرا، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە نافەوتێت و دەیگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر.
دارەکە لەو شوێنە تاق و تەنیا بوو، بەڵام پێشتر نەیاندەتوانی دەستکاری بکەن، چونکە کاتەکەی لەبار نەبوو.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964 وت: ماوەیەکە چاوەڕوانین تا گەیشتونەتە وەرزی دار چاندن، لەبەر ئەوەی ئەو دارە هەڵکەندراوە و لە گەڕەکی چوارچرا دەڕوێندرێتەوە.