دابەش کردنی نەوت لە قوتابخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە :964
قوتابیانی ئیدارەی سۆران خەمی سەرمای زستانیان نەما
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران دەستی کردووە بە دابەش کردنی نەوت بە سەر قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
بۆ ئەمسال بڕی 850 هەزار لیتر نەوت بەسەر 660 قوتابخانەی سۆران دابەش دەکرێت، هەر پۆلەی نزیکەی 125 لیتر نەوتی بەردەکەوێت.
محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری کارگێڕیی پەروەردەی گشتیی سۆران بە 964ـی وت، هەموو قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی سۆران بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن، لە پەروەردەی مێرگەسۆر و چۆمان دەست بە دابەشکردنی کراوە بە یەک قۆناغ بەسەر هەموو قوتابخانەکان دابەشدەکرێت.
وتیشی، پەروەردەکانیان سەر پشک کردووە لەوەی چەند نەوت بدەن بە قوتابخانەکان، دەکرێت قوتابخانەیەک کە لە ناوچەیەکی ساردە نەوتی زیاتری پێبدرێت لە قوتابخانەکانی دیکە.
ئیدارەی سۆران یەکێکە لە ناوچە ساردەکانی کوردستان و پێکدێت لە قەزاکانی سۆران، سیدەکان، مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز و خەلیفان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی