دەزگایەکی خێرخوازی: پێشتر هاوکاریمان کردوون

هاوكارییه‌كان گه‌یه‌ندرایه‌ ماڵی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر

+964

په‌یامنێری 964 ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ماڵی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو “گۆڤار ئه‌نوه‌ر”ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی “ناله‌بار”ی ژیان و گوزه‌رانیان بخاته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو وابڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌ دوای كۆچی دوایی هونه‌رمه‌نده‌كه‌، كه‌س لای لێنه‌كردوونه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌م گوزه‌ران و پێداویستییه‌كانیان نه‌چوونه‌.

برایه‌كی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پێی خۆش نه‌بوو وێنه‌ی ماڵ و منداڵه‌كانی گۆڤار ئه‌نوه‌ر بگیرێت و رێگه‌ی نه‌دا.

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی 964، نوێنه‌رانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی خێرخوازی گه‌یشتن و هاوكاری و به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانیان گه‌یاند.

نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی بۆ 964 قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ئه‌وان پێشتر هاوكاریی خانه‌واده‌كه‌یان كردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن.

هونەرمەندی بوار کۆمێدیا گۆڤار ئەنوەر، کە خەڵکی هەولێرە، ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە دوای خۆیەوە خێزان و سێ منداڵی جێهێشتووە، کە یەکێک لە منداڵەکانیشی نەخۆشە.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا