تەرمی منداڵەکەی دیكه‌ى خەبات دۆزرایەوە

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

تەرمی منداڵەکەی دیكه‌ى گەڕەکی ئاشتی له‌ خەبات، به‌ خنكاوى دۆزرایەوە .

رائید ئامانج مەحمەد ، ئەفسەر لە بەرگری شارستانی قەزای خەبات  بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای نزیکەی کاتژمێرێک گەڕان، تیمەکانیان لە بەرگری شارستانی خەبات، توانیان تەرمی منداڵەکەی دیكه‌ش بدۆزنەوە، کە تەمەنی چوار ساڵە.

وتیشی “ته‌رمى منداڵى دووه‌میش له‌ناو ئاوى هه‌مان پڕۆژه‌ دۆزرایه‌وه‌، به‌ڵام دوو تاوه‌كو سێ كیلۆمه‌تر دوورتر له‌و شوێنه‌ى كه‌ دوێنى ته‌رمى منداڵه‌كه‌ی یه‌كه‌ممان تێدا دۆزییه‌وه‌”.

دوێنی بەیانی دوو منداڵی تەمەن پێنج ساڵ و چوار ساڵ، کە برای یەکتربوون ، دوای ونبوونیان گومان دەکرا کەوتبنە ناوى ئاوی پڕۆژەیەکی نزیک ماڵیان له‌ خه‌بات.

تیمەکانی فریاگوزاری یەکێك لە منداڵەکانیان له‌ناو ئاوى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ دۆزییه‌وه‌، كه‌ بۆ ئاودێرى دروستكراوه‌.

دوێنێ شایەدحاڵێک به‌ 964ـى وتبوو، دوو منداڵه‌كه‌ دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی یەکن له‌ قه‌زای خه‌بات‌ و له‌وه‌ته‌ى سعات 10:00 به‌یانى له‌ ماڵ ده‌رچوونه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یەکێک لە منداڵەکانی خەبات دۆزرایە و لیژنە بۆ نەخۆشخانە...

یەکێک لە منداڵەکانی خەبات دۆزرایە و لیژنە بۆ نەخۆشخانەی دینارتە پێکهێنرا

لە خەبات خنکاو و لە گوێر تەرمەکەی دۆزرایەوە

لە خەبات خنکاو و لە گوێر تەرمەکەی دۆزرایەوە