داخستنی قاوەخانەیەک لە سلێمانی. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
لە گەڕەکی عەقاری
بڕێكی زۆری قاوه‌ی به‌سه‌رچوو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مڕۆ له سلێمانی له قاوه‌خانه‌یه‌كی به‌ناوبانگدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری قاوه‌دا گیرا، كه ماوه‌ی به‌سه‌رچووه و ئه‌وانیش ده‌ستكاری رێكه‌وته‌كه‌یان كردووه.
قایمقامیەتی سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، “لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و درێژکردنەوەی ماوەی بەکارهێنانی قاوه‌ی به‌سه‌رچوو، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت قاوەخانەیه‌كیان داخست.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه، دەرکەوتووە قاوەخانەكه جۆر قاوه‌كه و رێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی ده‌ستكاری كردووه، به‌مه‌ش فێڵی له هاوڵاتیان كردووه.
ئه‌وان روونیانكردووه‌ته‌وه، له قاوه‌خانه‌كه‌دا، كه له گه‌ڕی عه‌قارییه، دەست بەسەر بڕێکی زۆر قاوەی ماوەبەسەرچو لەگەڵ لێبڵ و ئەو زەرفانەی قاوە ماوەبەسەرچوەکانی تێدەکات گیراوە، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی قاوەخانەكه دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.