یەکێک لە جۆرەکانی تەماتەی بەرهەمهێنراوی قەزای سۆران. وێنە:964
چەند رۆژێکە گران بووە
له ئه‌مڕۆوه عێراق ته‌ماته هاورده ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه هاوردەکردنی تەماتە له ده‌ره‌وه دەستپێدەکات، ئه‌مه‌ش به ئامانجی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا.
مەهد سەحەر جبوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، “ئەمڕۆ شه‌ممه ده‌رگای هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە دەکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نرخی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا”.
چه‌ند رۆژێكه نرخی ته‌ماته له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستانیش نرخی ته‌ماته به‌رزبووه‌ته‌وه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له قه‌زای پێنجوێن نزخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته به 1700 دینار بووه، هه‌روه‌ها هه‌ر كیلۆنی نزیكه‌ی هه‌زار دیناری هاتبووه سه‌ر.
مانگی رابردوو حكومه‌تی عێراق ده‌رگای سنووره‌كانی له به‌رده‌م به‌رهه‌مه هاورده‌كانی وه‌ك “ته‌ماته، شووتی، خه‌یار و په‌تاته” داخست، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رهه‌مه‌كان ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كرێت.
كه‌شه‌كه به‌ره‌و ساردی ده‌چێت و به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی ناوخۆ كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هاورده‌كردن له ده‌ره‌وه راگیرابوو، ئەمە وایکرد نرخه‌كه‌ی بهرزبێتەو، بۆیه حكومه‌تی عێراق ده‌رگای هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی كرده‌وه.