بەدەستی خۆت میوە و بەرهەمەکان لێبکەرەوە
کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
یەکەمین هەفتەبازاری کشتوکاڵیە لەسەر ئاستی عێراق.
ماوەی 10ساڵە ئەم کێلگە دامەزراوە.
کێڵگەکە دەکەوێتە نێوان رێگای هەڵەبجە – سیروان.
تایبەتمەندی کێڵگەی کوردستان ئەوەیە لە چواردەوری کێڵگەکەدا 100دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە.
لەو زەویانەدا هاوڵاتیان و گەشتیاران بە دەستی خۆیان میوە و بەروبوومەکان لێدەکەنەوەوە.
لە کێڵگەکەدا زیاد لە 105بەرهەمی خۆماڵی هەیە.
لەکێلگەکەدا لە ئێستادا ناوەندێکی رۆشنبیری لە کێڵگەکەدا کراوەتەوە کە کتێبخانەیەکە تا هاوڵاتیان و گەشتیاران لەم جێگاشدا دانەبڕێن لە خوێندنەوە.
لە ئێستادا نزیکەی 400 کتێب لە کتێبخانەی کێڵگەکەدا هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی