قازدزەکانی ناحیەی رۆڤیا دەستگیرکران

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی، باندێکی قاز دزین لە سەنتەری ناحیەی رۆڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەش لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران.

باندەکە لە دوو کەس پێکهاتوون و هەردووکیان ئەم ئێوارە لەلایەن ئاسایشەوە لە کاتی قاز دزیندا دەستگیرکراون.

منهل موەفەق بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسایشی ناحیەکەمان دوو کەسیان دەستبەسەر کردووە و قەفەسێکیان پێ بووە و پێنج قازی تێدابووە، لە کاتی راکردن لە دەست هێزە ئەمنیەکان دەستگیرکراون.

وتیشی، دوو کەسەکە خەڵکی ناحیەی گردەسێنن و تەمەنی یەکێکیان 22 ساڵە ئەوەی تریان 18 ساڵ، ئیستا لێکۆلینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئەمانە باندن و گومانیان لێدەکرێت ئەم دوو کەسە دزینی زیاتریان کردبێت جگە لە قاز دزین.