بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە زیان بەر ماڵێک کەوتووە لە سنوری ئامێدی

964+

هیڤی دێوالی – ئامێدی

لە کۆمەڵگای کانێ سەر بە قەزای ئامێدی بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا زیانی مادی بەر خانووی ماڵێک کەوتووە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆ شەڕەی نێوان تورکیا و پەکەکە فیشەکێک بەر ماڵێک کەوتووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.

دلۆڤان بەشیر خاوەنی ماڵەکە بە 964ـی وت، ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێرە بەبەردەوام دەنگی تەقە دەبیسترێت، تەنیا فیشەکێک بەر پەنجەرەی ماڵەکیان کەوتووە و زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانییان پێنەگەشتووە.

وتیشی، “دایکم زۆر لە پەنجەرەکەوە نزیک بوو، بەڵام زیانی پێنەگەیشتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی فەرمی لە سنوری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، رۆژانە لە چیای مەتین شەڕ لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و  تورکیا روودەدات و هەندێک جار  بەهەڕەمەکی تەقە دەکەن و فیشەک دەکەوێتە خوارەوە.

وتیشی، ئەمڕۆش دەنگی تەقە لە کومەڵگای کانێ بیسترا و لە ئەنجامدا فیشەکێک بەر پەنجەرەی ماڵێک کەوت و تەنیا زیانی مادی هەبووە.

کۆمەڵگای کانێ دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و نزیکەی 150 ماڵی تیادا دەژی

پێداچوونەوە: توانا نەقی