قەزای کۆیە لە دوورەوە - وێنە: 964+
سێ رۆژ لینکی فۆرمەکە کراوە دەبێت
ژمارەیەک هەلی کار بۆ خەڵکی کۆیە راگەیەندران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە هەولێر هەشت هەلی کاری بۆ دەرچووانی بەشی پەروەردەی تایبەت راگەیاند و دەڵێت، بۆ خەڵکی کۆیە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشتر داوای 15 کەسی هەمان بەشی خوێندنی کردبوو، تا ئێستا حەوتیان دەستکەوتووە و هەشتیان ماون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.10.2023، 964 زانیاری لە چاکسازی کۆمەڵایەتی ھەرێم وەرگرتووە، ئەو جۆرە هەلیکارانە گرێبەستن و موچەی مانگانەیان 500 هەزار دینار دەبێت.
ناونوسین لەرێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاینەوە دەبێت و پێویستە خوازیار لە ماوەی سێ رۆژدا، لە رێکەوتی 19.10.2023ـەوە تاوەکو 21.10.2023 فریای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بکەوێت.
ئەوانەی کە وەردەگیرێن، لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە دادەمەزرێن و دەبێت دانیشتووی قەزای کۆیە و دەوروبەری بن.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم، کلیل لەم لینکە بکە.