لە دەزگایەکی ئایینییە
به‌رپرسێكی له كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیل راسته‌وخۆ ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، کارمەندانی دەستەی دەستپاکی عێراق، توانیان یەکێک لە بەرپرسەکانی ناو دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی سندوقەکانی ئەوقاف لە کەرکوک دەستگیر بکەن، كاتێكیش ده‌ستگیریان كرد خه‌ریكی وه‌رگرتنی به‌رتیل بوو.
بەشی لێکۆڵینەوە له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ده‌سته‌كه لە کەرکوک تیمێکی کاری پێکهێنا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی، كه لە سکاڵایەکدا هاتووە و كه‌سی سكاڵاكار لە میانی راییكردنی كاره‌كانی له دەستەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی سندوقی داهاتەکانی وه‌قفی سوننی له كه‌ركوك، به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی داوای به‌رتیلی لێكراوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، “تیمەکە دوای پشتڕاستکردنەوەی دروستی زانیارییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ سکاڵاکار، بۆسه‌یان بۆ به‌رپرسه‌كه داناوه، کە پۆستی بەڕپرسی بەشی ئەندازه و وەبەرهێنانی له ده‌سته‌ی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی ئەوقاف هه‌یه، له ئه‌نجامدا توانرا له كاتی پێدانی بڕی هه‌زار دۆلار وه‌ك به‌رتیل به به‌رپرسه، به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌وه ده‌ستگیری بكه‌ن.
سەرۆكی لیژنەی خۆراكی نەخۆشخانەیەکی کەرکوک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا
ئه‌و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر تەواوکردنی پلانێكی تایبەت لەو پڕۆژەیەی کە لەسەر یەکێک لە موڵکەکان جێبەجێکراوە، به‌رتیلی له هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتووه”، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وا ده‌ڵێت .
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، “تۆمه‌تبار و راپۆرتی دەستگیرکردنی و به‌ڵگه‌كان خرایه‌ر به‌رده‌ست دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک و بڕیار درا به دەستگیرکردنی تۆمەتبار، به پێی بڕگەکانی مادەی 307 لە یاسای سزادان”.