ژینگەپارێزە
کارگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیری کۆن لە هەولێر كرایهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
کارگەیەکی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیری کۆن لە هەولێر كرایهوه، کە بە پێی پێوهر و ستانداردە پێشکەوتوو و سەردەمییەکان و ژینگەپارێزی دروستکراوە.
پرۆژهكه ئهمڕۆ به ئامادهبوونی سهرۆكی حكومهتی ههرێم مهسرور بارزانی كرایهوه، بهپێی زانیارییهكانی حكومهتیش، “یەکەم پڕۆژەی لەم جۆرەیە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەكه یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەت لە پێناو ژینگەپارێزی و چاکسازیی ئابووری ئەنجام دەدرێت.
به وتهی سهرۆكی حکومەت، تا ئێستا قیڕی کۆنی هەڵکەنراو، تێکەڵ بە ژینگە دەکرا، بەڵام لە ئهمڕۆ بەدواوە پێویستە قیڕی هەڵکەندراو کۆبکرێتەوە و تێکەڵ بە ژینگە نەکرێت، بەڵکو لە رێگەی پڕۆژەی لەم جۆرەوه قیڕی هەڵکەندراو لە سەرجەم کارگەکانی قیڕی حکومی و تایبەت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە و ریسایکل بکرێ و تێکەڵی ژینگە نەکرێتەوە و سەرەنجام ژینگە پیس نەکات.
ئاماژهی بهوهش دا، “ئەمە دەستپێکە بۆ ئەوەی بتوانین کارگەی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین. داوا لە کەرتی تایبەت دەکەین ئەوانیش پڕۆژەی هاوشێوە دروست بکەن”.