سێ جۆر گوڵ چێندراون

شێخی چۆڵی بە گوڵی وەرزی ئاوەدانکراوەیەوە

964+

فەهمی نەبی

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەزار و 800 گوڵی لە نافورەی شێخی چۆڵی هەولێر چاندووە و ئەو ناوە بەتەواوی ئاوەدان بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، نافورەکەی بەردەم شێخی چۆڵی سێ جۆر گوڵی لێچێندراوە، ئەو گوڵانەی داچێندراون هەریەکە لە گوڵی هێرۆپس، رۆزماری و نادنیا بوون.

سەروەر وەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، “لە ئەمڕۆوە گوڵ چاندن دەستیپێکردووە، ئەوەی دەچێندرێت گوڵی وەرزیە و 10 هەزار گوڵمان ئامادەیە بۆ چاندن و ئەو سێ جۆر گوڵە تا وەرزی بەهار دەمێنێتەوە و بەرگەی زستان دەگرێت”.

بەوتەی سەروەر وەیسی، سەرجەمی ئەو گوڵانەی ئامادەن بۆ چاندن بەرهەمی نەمامگەکانی ئەندازەی پارکەکانە.

شێخی چۆڵی دەکەوێتە سەنتەری شاری هەولێر، ئەو شوێنە بەناوی مزگەوتی شێخی چۆڵی ناودەنگی هەیە، مێژووی دروستکردنی مزگەوتەکە بۆ ساڵی 1883 دەگەڕێتەوە.

هەڵمەتی دار چاندنەکەی هەولێر بەردەوامە

هەڵمەتی دار چاندنەکەی هەولێر بەردەوامە