بەدواداچوونی 964
زیندانییەک لە به‌ندیخانه‌ی سوسێ گیانی لەدەست دا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
له یه‌كێك له زیندانه‌كانى سنوورى سلێمانى به‌ندكراوێك گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، كه له‌كه‌سێكی نزیكى ئه‌و كه‌سه ده‌ستیكه‌وتووه، ده‌ڵێن، هۆكاره‌كه‌ى جه‌ڵته‌ى دڵ بووه.
964 له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه، كه به‌م هه‌واڵه‌ى زانى، په‌یوه‌ندی به زۆربه‌ى زیندانى و چاكسازییه‌كانى سنوورى سلێمانى كرد و به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه، كه هیچ به‌ندكراوێكیان گیانى له‌ده‌ستدابێت.
گەنجێکی کورد لە زیندانێکی بەریتانیا کوژرا
ئه‌و به‌ندكراوه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه، ناوى “ش. ح، م”، خەڵکی گوندی “بابا”یە لە سەنتەری ناحیەی کەڵەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا كه‌سێكی نزیكى ئه‌و به‌ندكراوه، به 964ـى وت، ئه‌و كه‌سه‌یان له به‌ندیخانه‌ى سوسێ له سنوورى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه.
له باره‌ى هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانیشییه‌وه، وتى “به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ى، كه له پزیشكى دادى سلێمانى ده‌رچووه، هۆكاره‌كه‌ى جه‌ڵته‌ى دڵ بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا ته‌رمى ئه‌و كه‌سه نه‌گه‌یشتووه‌ته‌وه ناحیه‌ى كه‌له‌كچی، به‌ڵكو وتى “بڕیاره سبه‌ى له سلێمانییه‌وه بگاته‌وه”.
به‌ندیخانه‌ى سوسێ یه‌كێك له به‌ندیخانه گه‌وره‌كانى سنوورى سلێمانییه و سه‌ر به حكومه‌تى عێراقی، كه به به‌ندیخانه‌ى فیدراڵى ناسراوه و كه‌وتووه‌ته سنوورى پیره‌مه‌گرون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن