کێشەی کەمی کتێب قوتابیانی دوزخورماتووی نیگەران کردووە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی دوزخورماتوو زۆر جێی خۆشحاڵی نەبوو، چونکە کتێبی پێویستیان بەسەردا دابەش نەکراوە و بەشێکیش لە قوتابییەکان کتێبی دڕاویان وەرگرتووە.

سامان رەشید، باوکی یەکێک لە قوتابییەکان بە 964ـی راگەیاند، گرنگە بە زوویی چارەسەری ئەو کێشەیە بکرێت چونکە قوتابییەکانیان لە پڕۆسەی خوێندن دوادەکەون.

لە قەزای دوزخورماتوو 135 قوتابخانەی بەشی عەرەبی هەن.

سەباح محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، “لەگەڵ پەروەردەی سەڵاحەدین قسەمان کردووە و تا ئێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە و هیوادارین بتوانین تا سەرەتای مانگی 11 کتێبی پێویست بۆ قوتابخانەکان دابین بکەین”.

964 دەزانێت لە دوزخورماتوو 22  قوتابخانەی کوردی هەیە، بەڵام ئەوان کەمتر کێشەی کتێبیان هەیە چونکە لە هەرێمی کوردستانەوە کتێبەکانیان بۆ دەچێت.

په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین كێشه‌ی بۆ خوێندكارانی كو...

په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین كێشه‌ی بۆ خوێندكارانی كورد دروست كردووه‌

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد