دیمه‌نێكی دوێنێی كاركردنى له به‌نداوى به‌ستۆڕه ... وێنه: 964+
هاوینی ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت
زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى به‌نداوى به‌ستۆڕه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه‌ى به‌ر دروستكردنى به‌نداوى به‌ستۆڕه ده‌كه‌ون، هه‌موویان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ماوه‌ى سێ مانگه ده‌ست به دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه كراوه و نۆ مانگى دیكه كاتى دیاریكراوى خۆیه‌تى كه ته‌واو بكرێت.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى وت، له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه چاودێری دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه ده‌كه‌ن و بۆئه‌وه‌ى رووپێوى ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه بكه‌ن كه به‌ر دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه ده‌كه‌ون.
وتیشی “ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه‌ى ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌م به‌نداوه هه‌موویان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه جارێ ناتوانن ئامارى ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه رابگه‌یه‌نن كه ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌م به‌نداوه، چونكه ده‌ڵێت، هێشتا كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و كه‌ى دروستكردنى به‌نداوه‌كه ته‌واو بوو ئه‌و رووبه‌ره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان به‌ر ئه‌م به‌نداوه كه‌وتون.
رۆژى 24.6.2023 بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆرە لە سنوری پارێزگای هەولێر داندرا و دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت.
به‌رزى به‌نداوه‌كه 32 مه‌تر و درێژیه‌كه‌ى 670 مەتره، پانییه‌كه‌ى له ژێره‌وه 180 مه‌ترو له سه‌ره‌وه‌ش 10 مه‌تره، توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.