کارمەندێکی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لار لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە. فۆتۆ: کارەبای گەرمیان
90٪ـی پرۆژەکە تەواو بووە
كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته گوندێكی ناحیه‌ی رزگاری
هاوبەش ئەبوبەکر
بە پرۆژەیەک، كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته گوندێكی ناحیه‌ی رزگاری لە قەزای کەلار.
پرۆژەکە لەسەر بودجەی 8٪ـی داهاتی فرۆشتنی کارەبا لە گوندی توڵەبی جێبەجێدەکرێت و به‌شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لاره‌وە ئه‌نجامده‌درێت.
کۆی ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانکراوە 92 ملیۆن و 327 هەزار دینارە و زۆربەی ئەو پارەیە خەرجدەکرێت بۆ کڕینی کێبڵ و ستونی کارەبا.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.10.2023، ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، بە درێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر کێبڵ و ستون دادەنرێت بۆ گەیاندنی کارەبا بە گوندەکە.
وتیشی، نزیکەی 90٪ـی پرۆژەکە تەواو بووە و پێشبینیدەکەن لە ماوەی مانگێکدا تەواو بێت.
توڵەبی گوندێکە له سنوری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار.