سوودەکانی چین؟

فێنک بوونی کەشوهەوا شێلمی گەرمی هێنایەوە بازاڕی سلێمانی

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

سەرەتاکانی وەرزی پایزە و بەهۆی فێنکبوونی کەش و هەوا، چەند رۆژێکە شێلمی گەرم لە بازاڕی سلێمانی پەیدا بووە و شێلمفرۆشێک دەڵێت، خواستی زۆری لەسەرە و خەڵک زۆر دەیخوات.

شێلم خواردنێکی گەرمە و لە وەرزی پایز و زستاناندا خواستی زۆری لەسەرە، ئەو شێلمفرۆشە هەر قاپێکی شێلم بە 500 دینار دەدات.

کاروان مەولود، شێلمفرۆش لەناو بازاڕی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە، “ماوەی دوو رۆژە وەک یەکەم کەس شێلمی کوڵاوم هێناوەتەوە ناوبازاڕی سلێمانی و خواستێکی زۆری لەسەرە”.

بەپێی سەرچاوە زانستییەکان، شێلم رێگری لە گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەیی دەکات و ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە و مادەکانی کالسیۆم و پۆتاسیۆمی زۆرە کە گرنگن بۆ بەهێزی ئێسکەکان و کرداری هەرسیش ئاسان دەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی