بەناوی خێرەوە ١٧ سەر ئاژەڵی براوە و پارەکەی نەبینیوەتەوە

964+

میلاد جەلال

با ناوی خێرەوە لە گەرمیان کەسێک چەندین سەر ئاژەڵی چەند ئاژەڵدارێک دەبات و دیارنامێنێت بێ ئەوەی پارەی ئاژەڵەکانی دابێت.

کەسەکە بە ناوێکی خوازراوەوە پەیوەندی بە ئاژەڵدارێکەوە کردووە و وتوویەتی ئاژەڵەکانی دەکڕێت و دەیکات بە خێر.

ئاژەڵدارێک کە ئاژەڵەکانی براوە بە 964ـی وت، کەسەکە لە رێگەی خزمێکی خۆیانەوە پەیوەندی پێوەکردووە 17 سەر مەڕی لێ کڕیوە بێ ئەوەی پارەی بدات.

وتیشی. تا ئێستا نە مەڕەکان دیارن و نەکابراش، سکاڵایان تۆمارکردووە و چاوەڕێن دادگا مافەکەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەو کەسەی 80 سەرمەڕی بردبوو دەستگیرکرا

ئەو کەسەی 80 سەرمەڕی بردبوو دەستگیرکرا