مەشقەکانی یانەی بارسێلۆنا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا وه‌زعی باش نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌زعی باش نییه و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێكراوه‌وه رووبه‌ڕووی گرانادا ده‌بێته‌وه.
بارسا هه‌ریه‌كه له دی یۆنگ، لێڤاندۆڤسكی، پێدری و رافینیای به هۆی پێكانه‌وه له ده‌ست داوه، چاڤیی راهێنه‌ر ئه‌مشه‌و به نیازه پشوو به ئێلكای گۆندۆگان و ئاراوخۆ بدات، چونكه ده‌ترسێت به‌هۆی زۆریی فشاری یارییه‌كان ئه‌وانیش دووچاری پێكان ببن، ئه‌مه‌ش به پێی زانیاریی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر گرانادا یاریی ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی ململانێی ریال مه‌درید و جیرۆنا بۆ گرتنی پله‌ی یه‌كه‌م دانه‌بڕێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به پێی میدیای ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
بەرگری: باڵدی، كریستێنسن، كۆندی، كانسێلۆ
ناوەڕاست: گاڤی، رۆمیۆ، كاسادۆ
هێڵی هێرشبردن: جواو فێلیكس، فێران تۆرێس، لامین یەمال
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ڤیاریال – لاس پالماس 03:00
ئاتلێتیکۆ مەدرید – ریال سۆسیداد 05:15
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ریال بێتیس 07:30
سێلتاڤیگۆ – خیتافی 07:30
گرانادا – بارسێلۆنا 10:00