لە شارەزوور بووە

لە ماڵی جادووگەرێک سەدان کەرەستەی سەیر و سەمەرە دۆزرانەوە

964+

توانا نەقی

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور جادووگەرێکیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی نوشتەوە هەوڵیداوە هاوڵاتیان فریو بدات، لەماڵەکەیدا سەدان کەرەستەی جیاواز و سەیر دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی 4.10.2023 لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکمان بە ناوی (م، ع، م) دەستگیرکردووە کە هاوڵاتیانی لە رێگای نوشتەوە فریوداوە.

دەشڵێت، دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جلوبەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن.

ئێستا بە مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

لە بری ئارایشت نوشتە و جادووی بۆ کردوون

لە بری ئارایشت نوشتە و جادووی بۆ کردوون