بەھۆی ھەڵەیەکی پزیشکیەوە توانای رۆیشتنی لەدەستداوە

پیاوێک توانای رۆشتنی نییە و کاری جوتیاریی دەکات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئازاد رەشید تەمەنی 59 ساڵە، ئەو دەڵێت بەھۆی ھەڵەیەکی پزیشکیەوە توانای رۆیشتنی لەدەستداوە بەڵام بەردەوامە لە کاری کشتوکاڵی.

لەگەڵ ئەوەی توانای رۆیشتنی نییە، بەڵام سەرپەرشتی 15 دۆنم باخ دەکات و ساڵانە نزیکەی 285 دۆنم بە گەنم و چەندین بەروبوومی تر دەچێنێت.

لە دوای ساڵی 2003 لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە و دەستدەکات بە کاری جوتیاری، بەڵام دوو ساڵ پێش ئێستا نەشتەرگەری بۆ قاچی ئەنجامدەدات، وەک خۆی دەڵێت، بەھۆی ھەڵەی پزیشکیەوە توانای رۆیشتنی لەدەستدەدات، بەڵام وازی لە کاری جوتیاری نەھێناوە.

ئازاد جگە لە کاری جوتیاری پیشەی مامۆستا بووە لە یەکێک لە ئامادەییەکانی قەزای کەلار، بەڵام لەدوای ئەو نەشتەرگەریەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بووەستێت و وانە بڵێتەوە.

ئەو جوتیارە رۆژانە بە ئۆتۆمبێلەکەی بەناو باخەکەیدا دەگەڕێت و کوڕەکانی کارەکانی بۆ ئەنجامدەدەن.

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی زاخۆ دڵخۆش كران

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی زاخۆ دڵخۆش كران