پێشبینییەکانی کەشوهەوا

کەشەکە بەرەو باران و هەوری تەواو دەچێت

964+
ئەحمەد مستەفا

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و بۆ سەنتەری شارەکانیش درێژ دەبێتەوە، “بە تایبەت لە دهۆک و ئیدارەی راپەڕین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.10.2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا پێشبینیی خۆی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو”.

لە کانی ماسی زۆرترین بڕی باران باریوە

لە کانی ماسی زۆرترین بڕی باران باریوە

لە بارەی باراینی بارانەوە ئەوەی وتووە، “بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان بە ئاستی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 33 پلەى سیلیزى