دوو ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم دەکرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دوو ناوچەی ئازادی بازرگانی لە بانە و مەریوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023، چوارەمین پێشانگای بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەشداری نزیکەی 80 کۆمپانیا لە سلێمانی کرایەوە کە بڕیارە تا حەوتی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

حوجەتوڵا عەبدولمەلەکی، سەرۆکی ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران رایگەیاند، بەم زووانە هەردوو ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.

ئەو دوو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێی هەردوو دەروازەی باشماخ و سەیرانبەنەوە بە پارێزگای سلێمانییەوە بەستراونەتەوە.

پێشتریش مەهدی زەیغەمی، سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران رایگەیاندبوو، ئێران دەیەوێت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و عێراق و هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە 40 ملیار دۆلار، کە ئێستا ساڵانە نزیکەی 20 ملیار دۆلارە.

وتبووشی، “سنووربەندییە بازرگانییەکان لادەبەین و تایبەتمەندییەکانی هەردوولامان یەکدەخەین”.

هەوڵی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ...

هەوڵی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران دەدرێت