هۆکارەکەی چییە؟

ئاگرەکەی ئوستورالیا لە دەست دەرچووە

964+

ژووری هەواڵ

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ویلایەتی ڤیکتۆریای خۆرهەڵاتی ئوستورالیا داوایان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە تا زووە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، پێیان وتوون ئەو ئاگرەی کە کەوتووەتەوە لە دەست دەرچووەو هیچمان پێ ناکرێت.

ئاگرێکی بەهێز دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوەو 650 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنترۆڵکردنین، بەڵام تا ئێستا دۆش داماون، چونکە ئاگرەکە رووبەری 170 هەزار دۆنمی گرتووەتەوەو بایەکی بەهێز هەڵیکردووە بە خێرایی 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەزگای بەهاناوەچوونی کتوپڕ لەئوستورالیا فەرمانی کردووە دانیشتوانی حەوت ناوچەی ئەو دەوروبەرە بە پەلە شوێنەکانیان جێ بهێڵن، چونکە ئاگرەکە بووەتە مەترسی بۆ سەر گیانی خۆیان و ماڵ و حاڵیان.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دڵیان بەو هەواڵە خۆشە کە دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران دەبارێت، چاویان لەوەیە بارانەکە یارمەتیدەربێت لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

شارەزاکان پێشبینی دەکەن هاوینی داهاتوو لە ئوستورالیا ئەوەندە گەرم بێت کە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵانی 2019 و 2020 دووبارە بکاتەوە، ئەو سەردەمەی ناویاننا (هاوینی رەش) چونکە رووبەرێکی گەورەی دارستانەکانی ئوستورالیا سوتان و بە ملیۆنان ئاژەڵ تیاچوون و زیانی گەورەی بەچینی ئۆزۆن گەیاند.

ئاگرێک بیست دۆنم دارستانی دەستکردی چەناخچیانی سووتاند

ئاگرێک بیست دۆنم دارستانی دەستکردی چەناخچیانی سووتاند