سۆراغ؛ گۆشت گران نه‌بووه
+964
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
به سۆراغى +964 نرخى گۆشتى سوور له بازاڕه‌كانى سلێمانى گران نه‌بووه و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، 17 هه‌زار دینارە بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ده‌نگۆى گرانبوونى گۆشتى سوور بڵاوبووه‌وه، گوایه به‌شێك له گۆشتفرۆشه‌كانی سلێمانی كیلۆى به 20 هه‌زار دینار ده‌فرۆشن.
بۆ ئه‌م بابه‌ته، +964 قسه‌ى كرد له‌گه‌ڵ سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌بەرى چاودێری بازرگانى سلێمانى، ئه‌و ده‌نگۆكه‌ى ره‌تكرده‌وه و وتى، “دووره له راستییه‌وه، هه‌ر گۆشتفرۆشێكیش نرخ به‌رز بكاته‌وه، سزا ده‌درێت”.
+964 ده‌زانێت، له ئێستادا نرخی گۆشتى سوور له‌نێوان 12 بۆ 17 هه‌زار دیناره، كه به پێى جۆرى گۆشته‌كه ده‌گۆڕێت.
میر مەریوان، گۆشتفرۆشه لە بازاڕی سلێمانی، بۆ +964ى باسكرد، “له راستیدا نرخی گۆشت لە مەیدانی ئاژه‌ڵان به‌رزبووه‌ته‌وه، جاران كیلۆى به پێنج هه‌زار و 500 دینار بوو، ئێستا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌زار دینارى چووەته‌سه‌ر”.
ئه‌و گۆشتفرۆشه ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانى بڕیاری قائیقامیه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى نرخى گۆشتیان بۆ به‌رزبكاته‌وه.