وەزیری وزەی تورکیا وا دەڵێت

ئەمڕۆ بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادە دەبێت

964+

فەهمی نەبی

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا رایگەیاندووە لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا لە بەندەری جەیهان ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئالپئەرسەلان بایراکتار لە کۆنفراسی ADIPEC قسەیکردووە دەڵێت، لە ئەمڕۆە بۆری نەوتی نێوان عێراق بۆ تورکیا ئامادە دەبێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە پرۆسەی هەناردەکردنەوە دەکرێت.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی  تورکیا ئەوەشی وتووە، لەماوەی هەفتەی داهاتوو دەتوانرێت رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت.

کۆنفراسی ADIPEC سەرچاوەکانی وزەی جیهان کۆدەکاتەوە و دوو هەزار و 200 کۆمپانیا لە کۆنفراسەکە بەشدارن.

بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کە لە بەندەری جەیهانە، نەوتی کوردستان دەگوازێتەوە بازاڕەکانی جیهان، لەوەتەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەهۆی بوومەلەرزەکانی تورکیاوە لەکارکەوتبوو.

لە ئاداری ئەمساڵ بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس نەوتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی وەستا و تا ئێستا دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەو بارەیەوە بەردەوامە.

ئەمانە لینکی هەواڵی گرێدراوی ئەم بابەتەن.

بۆچی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە؟

بۆچی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە؟

کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ...

کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێوەچووە