بزانە هەر بتڵێکی غاز بەچەندە

ئایا لە به‌رده‌ڕه‌ش غاز گران بووە؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامییه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، توانیویانه‌ رێگه‌ له‌ دروستبوونى قه‌یرانى غاز بگرن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر چاودێرى دابه‌شكردنى غاز ده‌كات.

له‌ سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پێنج كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى ماڵان هه‌یه‌ و بۆ دابه‌شكردنى غازیش قایمقامییه‌ت سستمێكی داناوه‌ و رێگه‌نادات رۆژانه‌ ئه‌و غازه‌ دابه‌شبكرێت.

ساڵح عیسا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى چاودێری سووته‌مه‌نى له‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ 964ـى وت، تا ئێستا نه‌یانهێشتووه‌ قه‌یرانى غاز له‌ سنووره‌كه‌یان دروست بێت.

وتیشی “به‌پێی ئه‌و سستمه‌كه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌فتانه‌ نابێت له‌ دوو رۆژدا غازى تیجاری دابه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ غازى حكومى تێكه‌ڵ نه‌كرێت و بریكاره‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ نه‌قۆزنه‌وه‌ غازه‌ حكومییه‌كه‌ به‌ تیجارى بفرۆشنه‌ خه‌ڵك و شوێنكاره‌كان”.

به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى قایمقامییه‌ت، نرخى غازى حكومى به‌ نۆ هه‌زار دینار ده‌گاته‌ ماڵان و هه‌ر بریكارێك له‌وه‌ زیاتر بفرۆشێت لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌كی قه‌یرانى غاز دروست نه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت “هه‌ندێكجار غازى حكومى به‌ تجارى فرۆشراوه‌ به‌ڵام به‌چاودێریمان به‌سه‌ر كارگه‌كانه‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه‌م بووه‌ته‌وه‌”.

قازه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش بازاڕی هه‌ولێریان گه‌رم كرد...

قازه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش بازاڕی هه‌ولێریان گه‌رم كردووه‌

پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئیفرازه‌كانى هه‌ولێر له‌ به...

پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئیفرازه‌كانى هه‌ولێر له‌ به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت