زیاتر لە مانگێک بوو داخرابوو
کلینیکە راوێژکارییە تاقانەکەی چەمچەماڵ سبەینێ نەخۆش وەردەگرێت
964+
پێشەوا محەمەد
دوای 45 رۆژ کارکردن تێیدا بڕیارە لە سبەینێ دووشەممەوە کلینیکی راوێژکاری شەهید پێشڕەو نەخۆش وەربگرێت.
نەخۆشخانەکە سەرجەم دەرگا و پەنجەرەکانی گۆڕدراون و بۆیاخ کراوەتەوە و هەندێ کەموکورتی تریشی هەبووە چارەسەر کراوە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، نۆژەنکردنەوەکە 45 رۆژی خایاندووە و لەو ماوەیەدا نەخۆشەکان دەچوونە نەخۆشخانەیەکی دیکە.
وتیشی، “لە سبەینێوە نەخۆشخانە و پزیشکەکان ئامادەن و پێشوازی لە نەخۆش دەکەن”.
کلینیکی راوێژکاری شەهید پێشڕە و تەنیا کلینیکی راوێژکاری حکومییە لە چەمچەماڵدا.