65ـەمین راوچییە

لە بازیان کەسێک لەسەر راوکردن دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە گوندی داری کەلی لە قەزای بازیان کەسێکیان بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کردووە.

لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئۆتۆمبێلێک ماتۆڕسکیلێک، تۆڕێکی راوکردن و سپیکەرێک دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1.10.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی دادوەر دەکرێتەوە.

بە پێی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمساڵ 65 هاوڵاتی لەسەر راوکردن دەستگیر کراون.

پاترۆڵێک و ماتۆڕیك و تاپڕێک بە راوچییەکانییەوە دەستگی...

پاترۆڵێک و ماتۆڕیك و تاپڕێک بە راوچییەکانییەوە دەستگیرکران