600 کەس رزگارکراون
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانیه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه بووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی سووتانی هۆڵی ئاهه‌نگگێڕان له حه‌مدانیه، ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی به دۆكیۆمێنتی وێنه و ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، رووداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه بووه.
كه‌مێك پێش ئێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆڵی هه‌یسه‌م له حه‌مدانیه ورده‌كارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لە بەغدا خسته‌ڕوو.
لیژنه‌كه رایگه‌یاند، ئاگرکەوتنەوەکە لە ئەنجامی یاریە ئاگرینەکان بووە و بنمیچی هۆڵەکە لە ماددەی ئەزبێز و ساندویچ پانێڵ و مادەی پلاستیکی دیکە هەبووە، کە هەموو ئەوانە بە شێوەیەکی خێرا گڕدەگرن.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەش دا، لە رازاندنەوەی هۆڵەکەدا قوماشی سەتان بەکارهاتووە، کە بە خێرایی گڕ دەگرێت، هه‌روه‌ها لە هۆڵەكهدا ژمارەیەکی زۆری خواردنەوە کحولییەکانیش هەبووه، كه هۆكارێكی دیكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه بووه.
لیژنه‌كه بڕیاری سزادان و دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی قه‌زای حه‌مدانییه ده‌ركرد، له‌وانه قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌با و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه له كاره‌كانیان له ئاستی رووداوه‌كه كه‌مته‌رخه‌م بوون.
لیژنه‌كه دووپاتیكرده‌وه، كه‌موكوڕی له هۆڵه‌كه‌دا هه‌بووه و ته‌نیا یه‌ك كامێرای چاودێرییش كاری كردووه.
ئایا ئاگرەکەی حەمدانیە دەستی لە پشتەوە بوو؟
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانیەی دەستگیر کرد
لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زانیاریی دیكه‌شیان خسته‌ڕوو، له‌وانه توانراوه 600 كه‌س له هۆڵه‌كه‌دا رزگار بكرێن، 21 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ش له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه به‌شداربوون.
بە پێی زانیارییه‌كانی لیژنەی لێكۆڵینه‌وه، 107 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و 82 برینداریش هەن.
هاوكات ئه‌مڕۆ زانیارییه‌كان له پزیشكی دادی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، 37 ته‌رم هه‌ن تا ئێستا ناناسرێنه‌وه و پێویستیان به پشكنینی DNAیه.
حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه بۆ چاره‌سه‌ر.
شەوی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، 26.9.2023 لە ئاهەنگی بووکگواستنەوەدا له قه‌زای حه‌مدانیه، كه زۆرینه‌یان كریستانن، بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە، هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه ئاگری گرت و كاره‌ساتی نایه‌وه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 900 كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه‌دا میوان بوون.