رێژەی یاسایی کێشەیە
ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی ده‌بێته پارێزگا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و یه‌كێك له بڕگه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌نگدانه بۆ به‌پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌ڵام گه‌ره‌نتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه نییه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، یه‌كێك له بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی ده‌نگدانه بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، كه له سێ كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا چاوهڕێدهكرا ده‌نگی بۆ بدرێت و به فه‌رمی بكرێته پارێزگا.
به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌مڕۆ دوو بۆنه‌ی ئایینی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێته دواخستن و رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان ته‌واو نه‌بێت، به‌مه‌ش جارێكی دیكه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه.
تا ئێستا دوو جار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەکی دیکە تێکەڵ بە بابەتەکە بکەن.
دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر بە 964ـی راگەیاندبوو، “هیچ شتێک گرنتی نییە لە سیاسەت، بەڵام فراکسیۆنەکەی ئێمە قسەی لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردووە”
رێکەوتی 13.3.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای ھەڵەبجەی پەسەند کرد، رۆژی 2ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەکە کرد.
دواتر لە رۆژی 4.5.2023 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساکە تەواو کرد و پێشنیاری ژمارەیەک پەرلەمانتاری خستەڕوو، کە داوای دابینکردنی بودجەیەکیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرد.
هه‌ڵه‌بجه، كه “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.
ھەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خوارووی رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، له ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه تا ئێستاش كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه به‌سه‌ر شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ماوه.