پاسپۆرتی سلێمانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت رادەگرێت

+964

بەشی کوردی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی تا دووی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، واتە بۆ ماوەی نۆ رۆژ، رادەگرێت و، دەڵێ؛ تەنیا وەرگرتنەوەی پاسپۆرت بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، لە راگەیەنراوێکدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە کە سبەی پێنجشەممە، ٢٢ـی ئەم مانگە، کۆتا رۆژى وەرگرتنى مامەڵەی پاسپۆرتە لە بەڕێوەبەرایەتیى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى.

زیاتر دەڵێ؛ لە نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى١، نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٢ کەلار، نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٣ رانیە، نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/ ٤ هەڵەبجە و نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى /٥ چەمچەماڵ، رادەگیرێت و هیچ جۆرە مامەڵەیەک وەرناگرن تاوەکو دووشەممە دووی کانونی دووەمی ٢٠٢٣.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەو ماوەیەدا ئەو هاوڵاتییانەى پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان.