چاودێریى خراوه‌ته سه‌ر گوێزى توركى
گوێزی ته‌ڕى خۆماڵى گه‌یشته بازاڕی دهۆک
964+
هیڤی دێوالی – دهۆك
چه‌ند رۆژێكه گوێزی ته‌ڕى خۆماڵى گه‌یشتووه‌ته ناو بازاڕى دهۆك و بەهۆی هەرزانی نرخەکەشییه‌وه خواستێكی زۆرى له‌سه‌ره، به قسه‌ى بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆکیش بێت، له سنووره‌كه‌یاندا دار گوێز زۆره، به‌ڵام به‌رهه‌میان كه‌مه.
عەلی حاجی، دوکانێکی میوەى لە بازاڕی دهۆک هه‌یه، بە 964ـی وت، ماوەی زیاتر لە دوو رۆژە گوێزی تەڕی دهۆک لە بازاڕدایە، بەڵام ده‌ڵێت “نرخەکەی زۆر هەرزانە، بەراورد بە گوێزی تەڕی تورکی، كه ئێستا ئه‌میش له‌ناو بازاڕى دهۆكدا هه‌یه”.
به قسه‌ى حاجى، نرخی یەک کیلۆ گوێزی ته‌ڕى کوردی له نێوان دوو بۆ سێ هەزار دینارە، گوێزی تورکی، نرخی یەک کیلۆى له نێوان پێنج بۆ حەوت هەزار دیناره.
لایخۆشییه‌وه، ئەحمەد جەمیل، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی راگه‌یاند، دار گوێز له سنووره‌كه‌یاندا زۆرە، بەڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ى كه‌مه و كه‌مترین رێژه‌شى بۆ فرۆشتنە.
وتیشی “ئەو شوێنانەی له سنوورى دهۆك به‌رهه‌می گوێزیان هه‌یه، ناوچه‌ى مه‌ترسیدارن، بۆیه ناتواندرێت ساڵانه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیان كۆبكرێته‌وه”.
فێستڤاڵى گوێز هه‌ردوو هه‌ورامان به یه‌كترى ده‌گه‌یه‌نێت
به‌قسه‌ى چه‌ند جوتیارێكیش كه 964 په‌یوه‌ندی پێوه كردوون، لە قەزای ئامێدی و دەڤەری بەرێ گارەی و گوندەکانی بەرواری باڵا ، زۆرترین دارگوێز هه‌ن. بەڵام بەهۆی نائارامی ئه‌و ناوچانه كه شه‌ڕى نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ى لێیه، زۆرێک لە هاوڵاتیان ناتوانن بچنە ئەوێ و گۆێزه‌كانیان بهێنێنه‌وه.
له‌باره‌ى بوونى گوێزى ته‌ڕى توركیش له بازاڕى دهۆكدا هه‌یه، ئەحمەد جەمیل ده‌ڵێت، بەدواداچوون بۆ ئه‌و گوێزه ده‌كه‌ن كه له‌توركیاوه هاتووه، چونکە گومانى لەسەر هەیە كه هی شارى وان نه‌بێت، بۆیه له رێگه‌ى لیژنەیه‌کەوه لە عەلوەی دهۆک چاودێری به‌رهه‌مه بیانییه‌كان ده‌كرێت، بۆ ئەوەی شوێن و سەرچاوەى به‌رهه‌مه‌كه بزانن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌ست 964 كه‌وتووه، له‌دهۆك ته‌نیا رێگه به گوێزى شارى وانى باكورى كوردستان دراوه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بهێندرێته ناو بازاڕه‌كانى دهۆك و گوێزى هه‌ر چ شوێنێكی تر بێت ره‌تده‌كرێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن