تازەپێگەیشتووانی هەولێر بردییەوە. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
هەولێر لە پێرسی بردەوە
+964
هێژا خەسرەو – هەولێر
لە خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستاندا یانەی هەولێر لە یانەی پێرسی بردەوە.
لە قۆناخی کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستاندا یانەی هەولێر لە یاریگەی ئارارات بەرامبەر یانەی پێرس یاریی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
هەردوو گۆڵەکەی یانەی هەولێر لەلایەن یاریزان پەیوەند قابیلەوە تۆمارکران، بەمەش یانەی هەولێر قۆناخی کۆتایی بڕی و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی خولەکە.
سەبارەت بەم بردنەوەیە، سەردار فارس راهێنەری تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر رایگەیاند: هەنگاوی باشمان بڕیوە و بەردەوامدەبین لەسەر ئاستی بەرزمان، لە ئاستی یانەکەم و شێوازی یاریکردنی تیپەکەم رازیم، یاریزانان بە پێی رێنماییەکان یاریی دەکەن و ئەوەش هۆکاری سەرکەوتنمانە.