فه‌ڕه‌نسییه‌كان تۆڵه‌ی خۆیان له درێسه‌كه‌ی مێسی ده‌كه‌نه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
کاردانەوەی تووڕەیی هاندەرانی فەڕه‌نسا دژی لیۆنێل مێسی به‌رده‌وامه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، به جۆرێك هانده‌رانی فه‌ڕه‌نسا ئاڵای ئه‌رجه‌نتینیان سووتاند.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی جامی جیهانیی 2022ی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی یەکشەممەی رابردوو له یاریی كۆتاییدا به 4-2 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسایان برده‌وه.
هاندەرانی فەڕەنسا تووڕەیی خۆیان بەرامبه‌ر مێسیی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و کاپتنی تانگۆ ده‌ربڕی و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
تۆڕی tycـی ئه‌رجه‌نتینی رایگەیاند، هاندەرانی فەڕەنسا ئاڵای ئەرجەنتینیان لە پاریس سووتاندووە، هەروەها درێسەکەی مێسییان له به‌رده‌م كافتیریایه‌كدا خستووه‌تە سەر زەوی، لە تەنیشت لافیتەیەکەوە کە لەسەری نووسراوە: “لەبیرت بێت لەکاتی چوونە ژوورەوەدا پێیەکانت پاک بکەوە”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، شتێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە ئەو درێسەی لەسەر زەوی دانراوە، درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نییە، بەڵکو درێسی یانه‌ی پاریس سانجێرمانە.
لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسییه و له دوای سه‌ری ساڵی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی له خولی فه‌ڕه‌نسا بكات.