کێشەکە نەبوونی زەوییە

سۆراغ.. تا ئێستا زه‌وى بۆ شه‌ڵته‌ره‌كه‌ى گه‌رمیان دابین نه‌كراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زیاتر له‌ دوو مانگه‌ بڕیاری دروستكردنى شه‌ڵته‌رێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌ بێلانه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان دراوه‌، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964‌، تا ئێستا زه‌وى بۆ دروستكردنه‌كه‌ى دابین نه‌كراوه‌.

عه‌مید حسێن شێرزاد، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دروستكردنى شێڵته‌ر، بۆ داڵده‌دانى سه‌گى بێلانه‌ له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌ 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ زه‌وى بۆ دروستكردنى شه‌ڵته‌ره‌كه‌ دابین بكرێت.

وتیشی “وه‌ك لیژنه‌كه‌مان‌ هه‌موو رێكاره‌كانمان ته‌واو كردووه”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و شوێنه‌ى بۆ دروستكردنى شه‌ڵته‌ره‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، پێویسته‌ دوور بێت له‌ ئاوه‌دانییه‌كانه‌وه‌.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى لیژنه‌كه‌ كه‌ له‌ رابردوودا كاریان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كردووه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ قه‌زاى كه‌لار زه‌وی نیه‌ و له‌ ناحیه‌ى رزگاریش ئه‌گه‌ر زه‌وی هه‌بێت نزیكه‌ له‌ شوێنى نیشته‌جێبون.

سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت “له‌ ئێستا كار له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌كى كشتوكاڵى ده‌كه‌ین كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان ناحیه‌كانى رزگارى و سه‌رقه‌ڵا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسرامان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵ كردووه‌”.

ئه‌م ئێواره‌یه‌ سه‌گه‌كانى شه‌ڵته‌رى سۆران دەعوه...

ئه‌م ئێواره‌یه‌ سه‌گه‌كانى شه‌ڵته‌رى سۆران دەعوه‌ت بوون

هه‌ر كاره‌با نا سه‌گى به‌ڕه‌ڵاش چۆمانى هه‌راسان كر...

هه‌ر كاره‌با نا سه‌گى به‌ڕه‌ڵاش چۆمانى هه‌راسان كردووه‌

سەگ و پشیلەکان فڕێدەدرێن

سەگ و پشیلەکان فڕێدەدرێن