باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان - وێنە: وەزارەتی ئەوقاف
400 شوێنی ئاینی لە هەرێم بوون بە شوێنەوار
964+
پێشەوا محەمەد
لە حەوت هەزار شوێنی ئایینی لە هەرێمی کوردستان 400یان تەمەنیان لە 200 ساڵ زیاترە و بوون بە شوێنەوار.
ئەو شوێنە ئایینیانە هی سەرجەم ئاینە جیاوازەکانی تێدایە، کە لە هەرێم پەڕەویان لێدەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان پەیڕەوکارانی ئایینەکانی مسوڵمان، مەسیحی، جوو، زەردەشتی، بەهائی، سابیئەی مەندائی و ئێزیدی دەژین.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزراەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی بە دیکۆمێنتکردنی ئەو 400 شوێنە ئایینیەن.
وتیشی، “دیکۆمێنتێک سەبارەت بەو شوێنانە لە ئاییندەیەکی نزیکدا چاپ دەکەین”.
بە گوێرەی بڕگەی حەوتی مادەی یەکی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان، هەر شوێنێک مێژووەکەی لە 200 ساڵ کەمتر نەبێت دەبێتە شوێنەوار.