زێی گەورە- وێنە:964+
گەنجێک لە زێی گەورە خنکا
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە زێی گەورە خنکا و دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت: ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ، لەزێی گەورە خنکاوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجەی خنکاوە لەنزیک گوێڕ بووە و خۆی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە.
بەپێی ئەو داتایانەی 964 دەستیخستووە، بەم رووداوە خنکاوەی ئەمڕۆ 83 رووداوی خنکان لەم ساڵ تۆمارکراون.