لیستەکە ببینە

لیستی موچه‌ راگه‌یاندرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان لیستی موچه‌ی مانگی ته‌مموزی راگه‌یاند و له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت.

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، لیستی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌ پێی لیسته‌كه‌ سبه‌ی دووشەممە 25.9.2023 دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموز به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات و له‌ رۆژی 8.10.2023 به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ كۆتایی دێت.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ بگاتە هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ 250 ملیار دینار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، بڕیاریشه‌ سبه‌ی و دووسبه‌ی 450 ملیار دیناری دیكه‌ش بنێردرێت.

لە 17.9.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی موچەی سێ مانگی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار دیاریکراوە، کۆی گشتی دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار.

+964صورة من منصة (شبكة):