شەش کەس دەستگیر کران
لە هەولێر دەست بەسەر 51 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە هەولێر دەست بەسەر 51 کیلۆ مادەی هۆشبەر و زیاتر لە هەزار شیت حەبی جۆری میتادون گیرا.
ئەو مادە هۆشبەرانە هەفتەی رابردوو دۆزراونەتەوە و شەش کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو مادانەوە، دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9.2023، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، ئەو 51 کیلۆ مادەی هۆشبەرە لە جۆری کریستاڵە و بەشی زیاتر لە 100 هەزار جار بەکارهێنان دەکات.
لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە مادە هۆشبەرەدا، سێ کەس کە “ماوەیەکی زۆر بوو کاری بازرگانیان بە مادەی هۆشبەرەوە دەکرد”، دەستگیر کراون.
سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
“ئەو بڕە مادەیەی کە لەم چالاکییەدا دەستیبەسەردا گیراوە بایی زیاتر لە 100 هەزار جار بەکارهێنانە، کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگەدا پێ ئەنجامدەدرا”، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان وا دەڵێت.
لە چالاکییەکی دیکەدا هەفتەی رابردوو، سێ کەس دەستگیر کراون و دەست بەسەر بڕی یەک هەزار و 97 شیت حەبی جۆری میتادوندا گیراوە.